فه‌رهاد پیرباڵ له سێداره‌ درا :

 




 له‌ نێو دووریانی كۆمه‌ڵگا‌ و قوڵایی تاك بوون دا.ئه‌و رۆژه‌ی راستی كه‌وته‌ گێژاوه‌ و بیر و ئایدیایه‌كی ون، كۆمه‌ڵ هاته‌سه‌ر ته‌ختی یه‌كسانی به‌ناوی خوازراوی كۆمه‌ڵگا بۆ تاك ،خۆی به‌ ژیان هه‌ڵواسی هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ بوو كه‌ راستی سه‌راوگێر بوو. ڕه‌گی له‌ به‌ر تیشكی گه‌رمی پێكه‌وه‌ بوونی دژ به‌یه‌ك دا وشككرایه‌وه‌ ، ئێستا هیچ لق و پۆپێكی وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی وه‌ك یه‌ك بووه‌ ، هه‌ر ئه‌و جاره‌ی زانست (مه‌عریفه‌) له‌ سه‌ر پشكی بوونی پارچه‌ كاغه‌زێكی 100 گرامی بووه‌ هۆكارێك بۆ ده‌ستكه‌وت له‌ هه‌مان كاتیش كاركردنه‌كان گرێدرانه‌وه‌ به‌ ڕابردوو و بوونی پێشینه‌ی‌ نابابه‌‌تی و نائه‌زمونی هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكارێك وه‌ك هه‌ردوو سه‌ری موگناتیسی دژ به‌یه‌ك بوون به‌ڵام دواتر بوون به‌یه‌ك دژی شاره‌زای و بیر و عه‌قڵ و زانست و كارامه‌یی . زۆر جار كتێبم خوێندۆته‌وه‌ زۆر جار بیرم له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌رم كردۆته‌وه‌ ، به‌ڵام هیچ كاتێك وه‌ك ئه‌و كاته‌ نه‌بوو كه‌ ده‌ستم به‌ یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی (د.فه‌رهاد پیرباڵ) كرد ، له‌ نێو گۆشه‌ نیگایه‌كی پڕ به‌ دامه‌نی گشت په‌رتووكه‌كانی قوتابخانه‌ و شاعیرانی كلاسیك و نوێ و ئازاد ، شاده‌مه‌رای دێره‌كانی مامۆستای گه‌وره‌ مه‌سعود محمد له‌ ئاست گه‌وره‌یی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی جیهان . هه‌ستم كرد كه‌ فه‌رهاد تاكه‌ له‌ بوون و عاشقی ئه‌ده‌ب و كتێبه‌ له‌سه‌ر رووگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ، به‌یه‌ك بوون به‌یه‌ك روو روو له‌ هه‌مووان ده‌كات به‌ تاسه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌تی نووسین خۆی په‌خشان ده‌كات و ڕاكێشانی گشت دیوه‌ شاره‌واكانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و دنیایه‌ بوو كه‌ پیرباڵ هه‌ڵیبژاردبوو ئه‌وه‌ی گرنگی بدات به‌ تاك چونكه‌ ئه‌گه‌ر تاك نه‌بێت كۆمه‌ڵ چ كاره‌یه‌ له‌ بازاری ژیان ، ئه‌و شێوازه‌ نوێخوازه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ كه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ نێو جیهانی ئه‌ده‌بی و نووسینی كوردی چونكه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ كه‌س نه‌بوو باسی هێزی تاك و باوڕ به‌خۆبوونی تاك له‌ نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایر و تێكه‌ڵ بكات كه‌ به‌ كولتوور و نه‌ریته‌ و له‌ پێشینه‌كانیاندا هه‌زارن خوارفیاتی كۆمه‌ڵایه‌تیان دروستكردبوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م له‌ خاچدانی فه‌رهاد پیرباڵ بوو كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێك تێكه‌ڵی ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوا بوو به‌ شێوازێكی نوێ و فۆرم و ناوه‌ركێكی داهێنه‌رانه‌ گه‌رایه‌وه‌ ، به‌ كۆشێك له‌ زانیاری و به‌ چه‌نده‌ها بیر و ئایدیا پێگه‌یاندنی تاك و گه‌شه‌پێدانی بوون له‌ نێو خود دا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو فه‌رهادیان له‌ خاچ دا، به‌ڵام بیر و هێز و باوڕبه‌خۆبوونی تاك لای ئه‌و زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی چۆك بۆ شكسته‌كانی ئه‌و نوێخوازیه‌ دابدات ، بۆ ئه‌مه‌ش نووسینه‌كانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ین.

ده‌توانین زیاتر بدوێن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی نووسینه‌كانی كه‌ ئه‌و شێوازه‌ی هه‌لیبژاردوه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ دیدگای ئه‌وانی تر ، فه‌رهاد تاكه‌ بۆیه‌ پێوسته‌ رێزی زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ لێبگرن پێوسته‌ ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو وڵاتانی تر كارێزمای كه‌سه‌كانی خۆمان له‌به‌ر چاو بێت و گه‌وره‌ تریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو باسمان نه‌كات به‌ كۆمه‌ڵه‌ نه‌فامێك كه‌ زانا و داناكه‌ی خۆیان شاربه‌ده‌ر كردوه‌ باشترین نموونه‌ حاجی قادر كۆیه‌، له‌ نێو عشقی كۆیه‌ شار به‌ده‌ر كرا بۆ شوێنگه‌یه‌كی دوور له‌ ژیانی پێشتر و جه‌نجاڵترین پایته‌ختی جیهانی ئه‌و كات كه‌ ئه‌سته‌نبۆل بوو ، بۆیه‌ پێوسته‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ ، فه‌رهاد بكه‌ینه‌وه‌ به‌ كوڕی كوردستان ئه‌و فه‌رهاده‌ی بۆخاك ده‌ژیا ئه‌وه‌ی بۆ خاك زیندوو مایه‌وه‌ .

 

نووسینی

ئارینی كوردی

 

كاتێك پێده‌كه‌نی هه‌موو كه‌س كه‌سته‌ به‌ڵام كاتێك ده‌كه‌ویت كه‌س نالێـت هه‌سته‌ | فه‌رهاد پیرباڵ