ئیتێكی رۆژنامه‌وانی له وێنه‌ی كه‌سی و كاری رۆژنامه‌وانی دا
ئیتێكی رۆژنامه‌وانی له وێنه‌ی كه‌سی و كاری رۆژنامه‌وانی دا
نووسینی: ئارینی كوردی
ئیتیك ئه‌و پره‌نسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقیانه‌یه كه
میدیاكار له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵ و وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی گه‌یاندنی زانیاری‌دا،
پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێت په‌یڕه‌وی بكات، یاخود به‌جۆرێكی دیكه، ئیتیك بریتیه
له كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا كه له هه‌ر كۆمه‌ڵگا و شوێنك دابوونی هه‌یه
و په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له ئێستاش دا به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی كاره‌كانی رێكخستوه له
وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌ر وڵاتێك هه‌وڵی نهبهزاننی به‌ن
بۆ پارستنی ئاسایشی كۆه‌مه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی دا په‌یره‌ویی بكه‌ن وه‌كو مافی
تاكه كه‌س .
هه‌ر وێنه‌گر و رۆژنامه‌وان و ده‌زگایه‌ك ده‌بێت
وابه‌سته بێت به‌م ئیتێك و داب نه‌ریتانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگاكان بوونی هه‌یه ،
بۆ نموونه له كاتووك له كارێكی رۆژنامه‌وانی دایت و خه‌ریكی وێنه‌گرتن بیت
نابێت هه‌وڵ بده‌ی وێنه خاڵی ڵاوازی كه‌سه‌كه له وێنه‌كه ده‌ركه‌وێت یاخود بته‌وێت
كه‌سه‌كه بخه‌یته ناو شهرمهزاریهك كه له كۆمه‌ڵگه شایه‌نی باس نه‌بێت و
شتێك بێت قبوڵ نه‌بێت ، ببێته مایه شكاندنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ، ئه‌مه‌ش پێویسته
وێنه‌گر له‌م كاته به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئیتێك و داب و
نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له به‌رچاو بگرێت.
له كاتی به‌زاندنی ئیتێكی ڕاگه‌یاندن رۆژنامه‌وان
خۆی وابه‌سته بكات به ده‌زگاكه‌ی و یاسای ده‌زگا له پێش ئیتێك دابنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ند بینه‌رێك زیاتر بێت ، چونكه لادان له ئیتێك ئه‌وا ڕۆژنامه‌وان و ده‌زگاكه
له گۆشه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌چێته ده‌ره‌وه ، وه‌ك ده‌زگا و رۆژنامه‌وانێكی
سه‌ركه‌وتوو سه‌یر ناكرێت. بۆیه ده‌زگا و وێنه‌گر و رۆژنامه‌وان به‌رپرس ده‌بن له
به‌زاندنی ئیتێك دا .
شێوه‌كانی وێنه‌گرتنی تاكه كه‌سی :
1.
نابێت وێنه‌گر وێنه‌ی شوێنی لاشه‌ی كه‌سه‌كه بگرێت
ببێته مایه‌ی شه‌رم .
2.
نابێت وێنه‌گر له‌كاتی هه‌ر شتێك كه به‌سه‌ر كه‌سی
به‌رامبه‌ر دادێت وێنه بگرێت چونكه ئه‌و پارێزه‌ری ئیتێك گه‌ر پێوست بكات ده‌بێت
یارمه‌تی ده‌ر بێت .
3.
وێنه‌گر ده‌بێت زۆر وریا بێت و وێنه‌ی هه‌واڵی
بگرێت شایه‌نی بڵاو كردنه‌وه‌ی بێت.
ئه‌م خاڵانه و چه‌ندین خاڵی تر ده‌بێت وێنه‌گر په‌یڕه‌ویان
بكات له كاتی وێنه‌گرتنی رۆژنامه‌وانی ، هه‌ست به بهرپرسیارهیی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات له‌كاتی وێنه‌گرتن دا.