ئارینی كوردی
نه‌ورۆز و قسه وباسه‌كانی سه‌ری
نه‌ورۆز و قسه وباسه‌كانی سه‌ری
له لای هه‌موومان ئاشنایه جه‌ژنی نه‌ورۆز له لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
رۆژئاوا و ناوه‌راستی ئاسیا هه‌یه، وه‌كو جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر یه‌كێك له‌م
ده‌وڵه‌تانه خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن ،وه‌ك (ئازەربایجان، ئەفغانستان،
ئەلبانیا، ئێران، توركیا، مەكدۆنیا، تاجیكستان، قیرغیزستان، كازاخستان و هندستان)
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ورۆز
به جه‌ژنێكی كولتووری و نه‌ته‌وه‌كان دیاری كرا، بە بڕیاری 64/253 رۆژی 21ی ئادار بوو به رۆژی جیهانی
نەورۆز.
سه‌ره‌تا وام ده‌زانی
نه‌ورۆز جه‌ژنێكی دژه كورده، ئه‌مه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه و چیڕۆكه
دروستكراوه‌كانی سه‌ری ،به‌ڵام دوای ورده‌كاری و گه‌ڕان له سه‌ر بابه‌تەكه و
دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌چاوه‌ی نه‌سته‌ق و باوه‌ڕپێكراو و گونجانی بابه‌ته‌كان
له‌گه‌ڵ خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌و جه‌ژنه و مێژووی كۆن ،ئه‌وا ئێستا ته‌واو له‌سه‌ر
ئه‌وه دڵنیام ،كه نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كوردییه ته‌نیا هۆكار ئه‌وه‌یه، كه كورد
خۆی نه‌یتوانیو‌ە مێژووی خۆی بنووسێته‌وه و وه‌سفی رووداوه‌كانی مێژوو و كاته
جیاوازه‌كانی بكات .
خۆی چه‌ند خاڵێك
هه‌یه ده‌ما و ده‌م باس ده‌كرێت له‌سه‌ر نه‌ورۆز و رێكه‌وتی سه‌ری ساڵی كوردی، هه‌روه‌ها
له لای فارسه‌كان دا بۆیه له‌شانامه‌ى فرده‌وسى نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ك،
به سه‌ركه‌وتنى كاوه به سه‌ر زوحاك، ئه‌ویش دوای ئه‌وه دێت پاشایه‌ك به ناوی
(ئاز-ی هاك ) كوڕی مرداس بووه پاشای و‌ڵاتی
(سوارانی نه‌یزه گوزار ) كه‌سێكی دیندار بوو، به‌ڵام رۆژێك دێوێكی به‌دكار ده‌چێته
لاشه‌یی و باوكی خۆی پێ ده‌كوژێت، دواتر ده‌سه‌ڵاتی باوکی وه‌رده‌گڕێت، بەڵام دێوه‌كه‌ی
هه‌ر وازی لێ ناهێنێت و ده‌چێته لاشه‌یی چێشتلێنه‌ره‌كه‌یی و خواردنی بۆ ده‌هێنێت
له گۆشت و هێلكه و مریشك، زوحاكیش زۆر به‌دڵی ده‌بێت و ده‌ڵێت :پێم بڵێ چیت ده‌وێ
تاوه‌كو پاداشت بكه‌م، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئیزن بده‌ن سه‌رشانه‌كانت ماچ بكه‌م له‌و
كاته‌وه هه‌ردوو سه‌رشانه‌كانی دوو مار دێنه ده‌ره‌وه ئارامی لێ ده‌بڕن و ناچار
به ڕاوێژی دێوی به‌دكار ده‌ڵێ : هه‌موو
رۆژ مێشكی لاوان بكه به خواردنی ماره‌كان، هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ربڕی لاوه‌كانه
به‌زه‌یی به‌وان دێته‌وه هه‌موو شه‌وێك له جیاتی لاوێك مه‌ڕێك (په‌زێك) سه‌ر ده‌بڕێت،
به‌م شێوه‌یه رزگاربووه‌كان هه‌ره‌ته‌ی شاخان ده‌بن و بنچینه‌ی كوردیش له‌و
لاوانه دورست بووه، كاوه‌ش باوكی 18 كوڕه و ده‌چێته لای زوحاك ده‌ڵێ بێزارم و
له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تۆ، كه من ته‌نیا یه‌ك كوڕم ماوه زوحاكیش ده‌لێ كوره‌كه‌ی
بده‌نه‌وه و ده‌ڵێت: ئێستا من دادپه‌روه‌رم!؟
به‌ڵام كاوه ده‌چێته نێو كۆڵانه‌كان و بانگه‌شه‌ی شۆرش ده‌كات و زوحاك ده‌كوژێت.
له راستی دا ئه‌مه ئه‌فسانەیه‌كه كه ته‌نیا فیرده‌وسی نووسیویه‌ته‌وه وه‌كو
بابه‌تێكی خه‌یاڵی و بوونی مار له‌سه‌ر شانی مرۆڤ، و ئه‌و بابه‌ته زیاتر له لایه‌ن
فارسه‌كان وه‌كو دژبه‌ری كورد و ئیمپراتۆریه‌تی ماد و شێواندنی ناوی پاشا‌كان به‌كار
هاتووه، وه‌ك ناو (زوحاك یا ئاز-ی هاك ) چونكه له‌م ئه‌فسانه‌یه دا زوحاك یان
"ئاستیاگ، ئەستیاجیس " كه كۆتا پاشاى ماده‌كانه
به پاشایه‌كى خوێنمژ ناوده‌برێ ، ئه‌مه‌ش روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن
هه‌خامه‌نیششه‌كانه‌وه زیاتر گرنگی پێدرابێت بۆ شێواندنی مێژووی ماد و گه‌وره‌كردنی
پاشاكانی خۆیان، چونكه ئه‌م چیرۆكه دوای ئیمپراتۆریه‌تی (ماد)ی گه‌وره نوسراوه‌ته‌وه
له‌سه‌رده‌می هه‌خامه‌نیششه‌كان .
هیرۆدۆت یەکەمین
مێژوونووسی یۆنانی بووە، کە
نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە، ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ماده‌كان چوار پاشا فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان كردوه ،ئه‌وانیش
دیاكۆ دامه‌زرێنه‌ری ئیمپڕاتۆرییەتە‌كه‌یه و پاشان فرۆرتیسی كوڕی دیاكۆ و دوای ئه‌و
كه‌یخه‌سره‌و هاتووه دواین پاشا به‌ناوی (ئاستیاگ -زوحاك ) و له‌لای عه‌ره‌به‌كانیش
به (دهاك یا جحاك ) و كورده‌كانیش به ئه‌ژده‌هاك ناسرا بوو ، كه‌سێكی زۆر دڵسۆز
و مهیره‌بان بوو بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌مووكات
له هه‌وڵی پارستنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بووه، هاوپه‌یمانییەتێكی باشی له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی
هه‌بوو، نه‌بووخه‌زنه‌سری پاشای بابلییه‌كان كه خوشكی ئه‌وی لابوو. تا له ساڵی 550
پێش زاین له لایه‌ن هه‌خامه‌نشییه‌كان، كه هۆزێكی نێو ئیمپراتۆرییه‌تی ماد بوون و
كووده‌تایه‌كیان به‌سه‌ر كرد به پاڵپشتی فه‌رمانده‌ی سوپا، كه خیانه‌تی له
وڵاته‌كه‌ی و پاشاكه‌ی كرد و كۆرشی دووه‌م
كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 150 ساڵه‌ی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تی كوردی هێنا .
دكتور مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن پسپۆری زمانی
كوردی و لێكۆڵه‌ر له ئه‌فسانه‌ی كوردی ده‌ڵێ: كه نه‌ورۆز په‌یوه‌ندی به ئه‌فسانه‌ی
(زوحاك و كاوه)نیه و زۆر كۆنتره، ئاستیاگ دوایین پاشاى ماده‌كان، نه‌ك زاڵم و
خوێنمژ بووه، به‌ڵكوو پیاوێكى تا بڵێى ڕووخۆش بووه، به‌ڵام مێژووى پێوه‌ندار به‌م
پاشایه ته‌واو شێوێنراوه. نه‌ورۆز ده‌به‌ستێته‌وه به سۆمه‌رییه‌كان كه باوان و پێشینه‌كانی
ئێمه بوون، له چیاكانی زاگرۆس و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له 15 تا 12 هه‌زار ساڵ
پێش زاین ژیاون كشتوكاڵیان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆز هه‌مان جه‌ژنى
"ته‌ممووز و عه‌شتار"ه كه سۆمه‌رییه‌كان پێش ئه‌وه‌ى له ئه‌شكه‌وته‌كانى
كوردستان بێنه خواره‌وه و به‌ره‌و خوارووى وڵاتى عێراقى ئێستا بڕۆن، ئه‌و جه‌ژنه‌یان
ساز كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده كه شۆڕشى ئه‌فسانه‌ی كاوه له نه‌ورۆز دا
سازكراوه و هه‌ر دوو یاده‌كه‌یان پێكه‌وه گرێداوه.
نه‌ورۆز و عه‌شتار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی مێژوو و به‌تایبه‌تی
له ناو سۆمه‌ر‌ییه‌كاندا له‌م ناوچه‌یە ژیاون و ئه‌وانیش جه‌ژنی مردووه‌كانیان کە
زیندوو بونه‌وه‌یان هه‌یه، ئاگریش وه‌كو سیمبولی جه‌ژنه‌كه‌یان بووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی نزیك و
دروسته بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له به‌هار دا وه‌كو ژیانه‌وەی زیندووبونه‌وه. هه‌ڵكردنی
ئاگر له سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان و به‌رزاییه‌كان بۆ ئاگه‌داری و ناردنی په‌یام و
نامه له كاتی بۆنه و رووداوه‌كان بۆ قه‌ڵاكانی تر، كاتی نه‌ورۆزیش هه‌موو شوێنه‌كان
له پایته‌خته‌وه ده‌ستی به ئاگر هه‌ڵكردن ده‌كرد بۆ هه‌موو و‌ڵات .
هەندێك
لێكدانەوەی تر هەن بۆ ریشەی وشە و مێژووی نەورۆز وەكو جەژنێكی میللی خەڵكی كورد،
هێمنی موكریانی مێژووی نەورۆز دەبەستێتەوە بە ڕیشەی ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكی
كوردەوە ، لە چاخە دێرینەكاندا و دەڵێ: لە كۆندا كورد ئاژەڵدارییان كردووە، سەرەتا
وەرزی بەهار كاتی گوڵ و گیا و داره‌كان ژیاوه‌نه‌ته‌وه و زاینی ئاژەڵی مەڕدارەكانی كورد بووە، لەو رۆژەدا
كە رۆژی مەڕزاینە مەڕدارانی كورد ئاهەنگیان گێڕاوە و ئەمە بوەتە نەریت و جەژنی
نەورۆز لەم ڕیشەیەوە دروستبووە.
زه‌رده‌شت نه‌ورۆز ده‌به‌ستێته‌وه به ئاگر وه‌كو هاوبه‌شی سیمبوله‌كه‌یان كه ئاگره وه‌ك ره‌هه‌ندێك زه‌رده‌شت ئاینێكی كۆنی كورده.
ئاماده‌كردنی :
ئارینی كوردی
