پرانسیپه‌كانی ڕاگه‌یاندن
پرانسیپه‌كانی ڕاگه‌یاندن
نووسینی : (ئارینی كوردی)
سه‌ره‌تا ئه‌ركی میدیا
بریتییه له
پێشخستنی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لایه‌نی سه‌قامگیری نیشتیمانی و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
له هه‌لومه‌رجه نه‌خوازراوه‌كاندا.
كاری میدیایی
كۆمه‌ڵك ره‌وشتی ئه‌خلاقی له خۆ ده‌گرێت كه بریتی بێت له‌و كاره‌ی ده‌یكات له‌رووی
(ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌سی هتد.. ) له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان راستی و
دروستی بابه‌ته‌كان وه‌ده‌ربخات تابتوانێت
ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه په‌یا‌مه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی سود بێت بۆ كۆمه‌ڵگه
و كاردانه‌وه‌ی خێرا و ئه‌رێنی له‌سه‌ر بێت، كه‌سێكی راگه‌یاندكاری باشی لێده‌ر
بچێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له رێگای میكانزمێك بروات نموونه‌ی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه.
1-پاپه‌ندبوون به‌راستی :سه‌ره‌تا
ده‌بێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه نیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌یه بابه‌تێكی راست دروست بێت
و دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌واڵه‌كه راست له‌رووی ناوه‌رۆكه‌وه .
2-بێلایه‌نی له ئه‌رك و پیشه
دا : ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی كاری میدیایی بریتییه له بێلایه‌نی له روماڵ و
بلاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان تاوه‌كوو به شێوازێك دروست بگات به (بینه‌ر و خوێنه‌ر
و بیسه‌ر ) ، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵه‌كه به قازانجی تۆش نه‌شكایه‌وا ئه‌وا
نابێت به‌لانی خۆته‌وه بڵاوی بكه‌یته‌وه .
3- بەرپرسیارێتی : جه‌وهه‌ری هه‌ر كارێك بریتییه له بەرپرسیارێتی چونكه ئه‌مه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌و
پیشه و كاره‌ی خۆت به باشترین شێواز بكه‌یت بۆیه ده‌بێت تۆ به‌رپرسبیت له‌وه
كه بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه یان ده‌ینووسیت یان ده‌لێت بۆیه هه‌م بۆ ئاسایشی
نیشتیمانی هه‌میش بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی پێوسته گرنگی زیاتر بده‌یت به ئه‌رك و
به‌رپرسیارێتیه هه‌ته.
4-وردی : گرنگی هه‌ڵبژاردنی
بابه‌ت و هه‌واڵ بۆیه ده‌بێت به شێوازێك له بابه‌ته‌كان وردببینه‌وه ئایه ئه‌مه
گونجاوه بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستا كۆمه‌ڵگه یان ئایه له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگه ده‌گونجێت ،
بۆیه پێوست ده‌كات بۆ ئێستا یان نا .
5-مافی كه‌سی : پارستنی
مافی خاوه‌نداریه‌تی كه‌سی(شه‌خصی ) هیچ كاتێك نا‌بێـت هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی
ژیانی كه‌سی ئاڵۆز بكات به‌راده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسی خێزانی به‌ناوی ئازادی
ڕاده‌ربڕین .
بۆیه گرنگی ئێتیك و یاسای راگه‌یاندن ده‌بێت هه‌مووكات
گرنگی بدات به یاساكان و ده‌ست به پراسیپه‌كانی راگه‌یاندن بگرن وله كات و هه‌لومه‌رجی
تایبه‌ت و هه‌ستیار ده‌بێت زیاتر گرنگی پێبدرێت
.
پێناسه‌یه‌كی كورت بلێن ئێتیك ( ره‌وه‌شت) : ئیتیك لقێكی
سه‌ره‌كیه لە فەلسەفەی مرۆڤه‌كانه بۆیه بایەخ بە كێشە و ئازار و هه‌ست
و رەوشتیەكانمان دەدا. وه‌كوو كارێك وایه
هه‌ست و ویژدانیی مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك كات ده‌خاته گه‌ر ، باشتر بلێین ئیتیك
بریتییە لە كۆمەڵە بەها و پرینسیپێك، كە هه‌مووان بەرەو كرده‌وه‌ی باش جوان ئاڕاسته ده‌كات . كەواتە: بەهۆی
ئیتیكەوە، مرۆڤەكان بەها و مانا بۆ كرده‌وه‌كانیان دەدۆزنەوە. هەرچی رەهەندی
ئیتیكییە، ئەوا ئەم رەهەندە ئەو لایەنە گرینگەیە ئیمەی مرۆڤ لە بوونەوەرەكانی تر
جیادەكاتەوە و، بەهۆی ئەم رەهەندەشەوە، ئێمەی مرۆڤ هه‌ستی داپه‌روه‌ری بەسەر رەفتارەكانمانەوە دەكەین تاوه‌كوو بلێن چ
شتێك باشە یان خراپە، جوان لە ناشیرین جیادەكەینەوە.
بۆیه ئه‌م كاره بۆ ئێمه گرنگی خۆی له ره‌هه‌ندی مرۆڤ
بووندا ئه‌بنێته‌وه وه له ژێر هه‌ر
كاریگه‌ریه‌كی ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ره‌وشتی بووندایه .
هه‌ر كاتێك دا ئیتیك بوونی هه‌بوو له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
واتا تاك بایه‌خی خۆی و مافی و تایمه‌ندی كه‌سی پارێزراوه ، له لایه‌كی تر ئێتیك
گرنگی سه‌ره‌كی به به‌ها بایه‌خدان به
گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌دات .
سه‌رچاوه و بیرۆكه‌ی نووسین :
د. عبدالحليم
عويس أخلاقيات الإعلامي
د.هێرش ره‌سوڵ ئێتیك و یاسای راگه‌یاندندا
د.ئازاد
حەمە رەهەندی ئێتیكیی میدیای نیشتمانیی لە سەردەمی جیهانگیریی زانیارییدا